AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٠ ١٥:٠٠

لە هەولێر؛

ئاسایش ژمارەیەک ئەندامی کەنەکەی دەستبەسەر کرد

ئاسایش ژمارەیەک ئەندامی کەنەکەی دەستبەسەر کرد

ئاسایشى هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ناسراو به‌ كه‌نه‌كه‌ ده‌ست به‌سه‌رده‌كات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، په‌یامنێرى شارپرێس ڕایگه‌یاند، بڕیاربوو كاتژمێر 10:30 خوله‌ك، كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ناسراو به‌كه‌نه‌كه‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئیدانه‌كردنى هێرشكردنه‌ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌ڵام ئاسایش به‌ر له‌ده‌ستپێكى كۆنگره‌كه‌ چوته‌ ئه‌و باڵه‌خانه‌و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى له‌ژوره‌وه‌بوون ده‌ستبه‌سه‌رى كردوون.

ڕاشیگەیاند: ئاسایش نێردراوى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنى ئاگاداركردۆته‌وه‌ ئه‌و چالاكیه‌ ئه‌نجام نادرێت.

دوو رۆژله‌مه‌وبه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆردومانكراو بڕیاره‌ ئه‌مرۆ له‌سلێمانى خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى دژى بۆردومانه‌كان به‌ڕێوه‌ بچێت.

News ID 45618

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha